Add parallel Print Page Options

«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،
    ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:
    من خودام، خودای تۆم.
سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،
    قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە.
من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،
    پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت[a] نییە،
10 چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،
    هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.
11 هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،
    هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن.
12 ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،
    چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە.
13 ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،
    یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟

14 «قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،
    نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی،
15 لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،
    دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.»

Read full chapter

Footnotes

  1. 50‏:9 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ. ‏